به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ مەهدی شوشتەری سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی به بۆنه‌ی سێیه‌مین ساڵڕۆژی وه‌فاتی جه‌لال تاڵه‌بانی لە پەیامێکدا یادی مام جەلالی کردەوە.
به ناوی یه‌زدانی مه‌زن
له سێیه‌مین ساڵڕۆژی وه‌فاتی مه‌رحومی جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆک کۆماری کۆچی کردووی عێراق دا، یاد و یاده‌وه‌ری ئه‌و سه‌رکرده مه‌زنه به‌رز ڕاده‌گرم و سه‌ره‌خۆشی له‌ده‌ستدانی ئه‌و زاته ئاڕاسته‌ی خانه‌واده، ڕابه‌ران و ئه‌ندامانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، دۆستان و ته‌واوی خه‌ڵکی عێراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌م و له خوای گه‌وره داواکارم بیخاته‌به‌ر ڕه‌حمه‌ت و غوفرانی خۆیه‌وه.
مه‌رحومی مام جه‌لال چی وه‌ک فه‌رمانده‌یه‌کی سه‌ربازی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رژێمی دیکتاتۆری سه‌دام و چی وه‌ک سیاسه‌تمه‌دارێکی حه‌کیم و ژیر له پێگه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق دا، خه‌زمه‌تگه‌لێکی گه‌وره و شایسته و له‌بیرنه‌کراوی به دامه‌زراندنی عێراقێکی ئازاد، سه‌ربه‌خۆ و یه‌کپارچه کرد. به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها دۆستێکی ڕاستگۆ بوو بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕۆڵێکی تایبه‌تی بۆ دروستبوون گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان گێڕا. یادی به‌خێر...
مه‌هدی شوشته‌ری
سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی